یەکێتی عەرەبی لە سەر پرسی فەلەستین کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات
![یەکێتی عەرەبی لە سەر پرسی فەلەستین کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات یەکێتی عەرەبی لە سەر پرسی فەلەستین کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات](/img/NewsGallery/2024/7/4/402799/FeaturedImage/9b09958f-a38a-4c45-8780-746d9b5cc847.webp)
یەکێتی عەرەبی بۆ دانوستان لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و پلانەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ زیاترکردنی نیشتەجێگاکانی نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکدەخات.
یەکێتی عەرەبی لە سەر داوای فەلەستین لە ئاستی نوێنەرانی بەردەوامی کۆبوونەوەیەک رێکدەخات.
لە کاتی کۆبوونەوەکە باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر فەلەستین و پلانی زیاترکردنی نیشتەجێگاکانی نایاسایی لە کەرتی رۆژئاوا دەکرێت.
باڵیۆز موحەنەد عەقوق نوێنەری بەردەوامی فەلەستین لە یەکێتی عەرەبی وتی، "ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ئیسرائیل ماوەی ٩ مانگە درێژە بە تاوانە جینۆسایدییەکانی دژ بە گەلی فەلەستین دەدات و حکومەتی داگیرکەریش بڕیاری بۆ رێگریکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی داوە."
بەناو ئەنجومەنی ئاسایشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٢٨ی حوزەیران لە سەر داوای بەناو وەزیری دارایی بڕیاری یاسایی کردنی ٥ نیشتەجێگای نایاسایی لە ناوچەی "بی" کەرتی رۆژئاوا دایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.