ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس راگەیاند کە ئەسیرە سەهیۆنییەکان کە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر بێئومید بوونەتەوە هەوڵی خۆکوژی دەدەن.
ئەبو حەمزە لە بەیاننامە نوسراوەکەیدا لە کەناڵی تێلێگرام رایگەیاندووە کە هەندێک لە ئەسیرانی دوژمن هەستیان بەوە کردووە کە حکومەتەکەیان پشتگوێی خستوون و لە هەندێک ئیمتیاز بێبەش بوون کە پێش تاوانە قێزەونەکەی نوسەیرات کە لەلایەن سوپای دوژمنی نازییەوە بە کوشتن ئەنجامدرابوو، بۆیان دابین کرابوو.
ئەبو حەمزە بە ئاماژە بەوەی کە ئەسیرانی سەهیۆنی لە درێژەی سیاسەتی ئەشکەنجەدان لە دژی ئەسیرانی فەلەستینی و ڕێوشوێنی ئارەزوومەندانە و نادادپەروەرانە لە ڕادەبەدەر نائومێد بوون و لە ئەنجامی ئەم بارودۆخە هەوڵی خۆکوژیان داوە.
ئەبو حەمزە جەختی لەوە کرد کە "تا حکومەتی تیرۆریستی درێژە بە کارە نادادپەروەرەکانی بەرامبەر خەڵک و ئەسیران بدات، ئەسیرانی دوژمنیش هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.