وەزارەتی تەندروستی غەززە هۆشداری دایەوە نەخۆشخانەی نەسڕ لە شاری خان یونس بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی لە ماوەی چەند کاتژمێردا لە خزمەت دەردەچێت.
وەزارەتەکە راگەیاند کە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی مۆڵەدانی کارەبا ئیتر کار ناکەن و لە ماوەی چەند کاتژمێردا نەخۆشخانە بە گشتی لە خزمەت دەردەچێت.
وەزارەتەکە لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە هەنێک لە بەشەکانی نەخۆشخانەکە لە کار کەوتوون و بەهۆی لە کار کەوتنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە شاری غەززە تەنها نەخۆشخانەی چالاکی نەخۆشخانەی نەسڕە.
وەزارەتەکە بانگێشتی رێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی هەرچی زووە دەستبەکار بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.