حزب الله بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان رژێمی داگیرکەر دەکاتە ئامانج
![حزب الله بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان رژێمی داگیرکەر دەکاتە ئامانج حزب الله بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان رژێمی داگیرکەر دەکاتە ئامانج](/img/NewsGallery/2024/7/4/402889/FeaturedImage/413512bb-6b17-4d78-8554-e72d00267c21.webp)
حزب الله راگەیاند کە بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکە و ناوەندەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەریان کردووە ئامانج.
بزووتنەوەی حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین و موجاهیدەکان و وڵامدانەوە بە تیرۆرکردنەکانی رژێمی داگیرکەر لە خاکەکانی لوبنان ئۆپڕاسیۆنێک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.
حزب الله راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا بارەگای نوێی فیرقەی ٩١ لە پادگانی ئێلیات، بارەگای لیوای زرێپۆشی ٧ لە پادگانی کاتساڤیا، بارەگای هەرێمی باکوور لە بنکەی دادۆ، بنکەی هەواڵگری هەرێمی باکوور میشار، بارەگای لیوای ٨١٠ی هێرمۆن لە پادگانی مەعلیە گۆڵانی، فیرقەی ١٤٦ی ئێلانیا بنکەی سەرەکی هەمیشەیی هێزە چەکدارەکانی داگیرکەرە و بارەگای لیوای گۆلانی و یەکەی ئیگۆزیان لە پادگانی شێراغا کراوە ئامانج.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، دوای ئۆپڕاسیۆنەکانی حزب الله لە ناوچە جیاجیاکانی فەلەستینی داگیرکراو ئاگر دەرکەوتووە.
سوپای داگیرکەریش ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەی حزب الله تەنها لە ناوچەی جۆلان سەربازێک کوژراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.