لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لانیکەم ١٠ فەلەستینیی دیکە شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر مەدەنییەکان لە کەناری غەززە.
لە ئەنجامی هێرش سەر شاری خان یونس لە ناوەڕاستی کەناری غەززە ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەر هێرشێکی دیکە بۆ سەر شاری نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ فەلەستینی شەهید بوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
درۆنەکانی رژێمی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر ناوچەی مەواسی لە رۆژئاوای شاری رەفەح و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەر هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر شاری غەززە ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی کردنە ئامانجی خانوویێک لانیکەم ٢ کەس شەهید و ٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە تاوەکو ئێستا ٣٨ هەزار و ١١ فەلەستینی شەهید بوونەتەوە کە ١٥ هەزار و ٦٩٤یان منداڵ و ١٩ هەزار و ٢٧٩یان ئافرەتن و ٨٧ هەزار و ٤٤٥ کەسیش ئافرەتن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.