بەهۆی بەرزبوونی توندوتیژی لە وڵاتی هائیتی لە ماوەی ٢ رۆژدا ٢٥ کەس کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لە شارۆچکەی گرێسیێر کە دەکەوێتە شاری پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت، شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەتەکاندا روویدا و بەهۆیەوە ٢٥ کەس کوژراون.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی پۆلیسدا زۆرێک لە ئەندامانی باندەکان لە گرێسیێر کوژران و دەست بەسەر بڕێکی بەرچاو تەقەمەنیدا گیرا.
دەوترێت ئەندامانی باندەکان هەڵیانکوتایە سەر بنکەکانی پۆلیس و هەڕەشەیان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کردووە.
لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە کێشە ئەمنییەکانی پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت گەیشتوونەتە ئاستی وڵاتێک کە لە شەڕدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.