ئەمڕۆ لە ئێران قۆناغی دووەمی ١٤مین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران بەڕێوەدەچێت. کاندیدەی سەرکەوتوو دەبێتە ٩مین سەرۆک کۆماری ئێران.
لە وڵاتی ئێران کە ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ دەنگدەر هەیە لە ٢٨ی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ دەنگ درا.
لە هەڵبژاردنەکەدا مەسعود پزشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار دەنگ و سەعید جەلیلی ٩ ملیۆن و ٤٧٢ دەنگی بە دەست هێنا. بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی زیاتر لە سەدا ٥٠ی بە دەست بهێنێت هەڵبژاردن بۆ قۆناغی دووەم مایەوە.
لە قۆناغی دووەمدا مەسعود پزشکیان کە لە سەدا ٤٢.٥ی دەنگەکان و سەعید جەلیلی کە لە سەدا ٣٨.٦ی دەنگەکان بە دەست هێنابوو پێشبرکێ دەکەن.
لە قۆناغی یەکەمدا لە سەدا ٤٠ی دەنگدەران بەشداریان لە هەڵبژاردن کردبوو و ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی هەڵبژاردن لە وڵات بەڕێوە دەچێت.
سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکە دەبێتە ٩مین سەرۆک کۆماری ئێران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە ٥ رۆژنامەنووسی دیکە گیانیان لە دەست دا.
فەلەستینییەکان کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ئاوارەبوبوون دەگەڕێنەوە خانووە ڕوخاوەکانیان لە خان یونس.
لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شارۆچکەی بەیت ئور تەختە لە رۆژئاوای شاری رامەلڵا گەنجێک شەهید بوو.