لە مۆریتانیا بەڵەمێکی کۆچبەران نوقم بوو: ٨٩ کوژراو
![لە مۆریتانیا بەڵەمێکی کۆچبەران نوقم بوو: ٨٩ کوژراو لە مۆریتانیا بەڵەمێکی کۆچبەران نوقم بوو: ٨٩ کوژراو](/img/NewsGallery/2024/7/5/403040/FeaturedImage/d68418cc-aee3-4312-8417-d5c49d4f49f5.webp)
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.
رووداوەکە لە ٤ کیلۆمەتری شاری ندیاگۆی وڵاتی مۆریتانیا رووی دا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا. تیمەکانی ئاسایشی کەنارئاوەکان ٩ کەسیان بە زیندوویی رزگار کرد کە یەکێکیان منداڵێکی ٥ ساڵە بوو.
بە پێی راگەیەندراوی کۆچبەرە رزگاربووەکان، بەڵەمەکە ٦ رۆژ پێشتر لە سنووری گامبیا-سەنەگال بەڕێوەکەوتووبوو و بەرەو ئەوروپا دەچوو و هەڵگری ١٧٠ کەس بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ١٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٩٠٣ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "هێزی مرۆیی کەتائیبی قەسام زۆر باشە و لە قۆناغی شەڕدا توانیمان هەزاران موجاهیدی نوێ بە سەربازی بگرین. ئێمە هەزاران موجاهیدمان هەیە کە کاتێک پێویست بێت ئامادەن بۆ ڕووبەڕوونەوەی دوژمن."
لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئیهاب غوسەین جێگری وەزیری کاری کەناری غەززە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.