رووداوێکی بەلەمێک لە سوودان: ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا
![رووداوێکی بەلەمێک لە سوودان: ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا رووداوێکی بەلەمێک لە سوودان: ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا](/img/NewsGallery/2024/7/5/403045/FeaturedImage/c3211c30-2ed2-4b44-9ef8-b3ee67b4cc6f.webp)
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا ناوخۆییەکان، لانیکەم ٢٥ کەس کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە کاتی هەڵهاتنیان لە تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی پارێزگای سینار، بەلەمی دارەکانیان وەرگەڕاوە و خنکاون.
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) رایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە زیاتر لە ٥٥ هەزار و ٤٠٠ کەس بەهۆی ململانێکانی ئەو وڵاتەی پایتەختی ویلایەتەکەیان بەجێهێشتووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی ئۆچا بڵاویکردووەتەوە، ململانێکانی سوودان کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا، لانیکەم ١٦ هەزار و ٦٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە ٢٥ی حوزەیران لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەکەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە ناوخۆی سوودان ئاوارەبوون، هاوکات نزیکەی ٢.٢ ملیۆن کەس سنووریان بەزاندووە و پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ١٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٩٠٣ کەسیش بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام وتی، "هێزی مرۆیی کەتائیبی قەسام زۆر باشە و لە قۆناغی شەڕدا توانیمان هەزاران موجاهیدی نوێ بە سەربازی بگرین. ئێمە هەزاران موجاهیدمان هەیە کە کاتێک پێویست بێت ئامادەن بۆ ڕووبەڕوونەوەی دوژمن."
لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئیهاب غوسەین جێگری وەزیری کاری کەناری غەززە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٨ هەزار و ٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٧٠٥ کەسیش بریندار بوون.