بە پێی راپۆرتێکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢٥٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.
بە پێی راپۆرتێک کە لە لایەن یانەی ئەسیرانی فەلەستینی بڵاو کراوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٩ فەلەستینی لە زیندانەکانی داگیرکەران بەهۆی مامەڵەی خراپ شەهید بوونەتەوە.
هەروەها دەستنیشان کرا، دەیان ئەسیری فەلەستینی لە غەززە لە لایەن سەربازەکانی داگیرکەری سەهیۆنی تیرۆرکراون.
دوێنێ شێخ مستەفا ئەبو عەرە یەکێک لە رابەرانی بزووتنەوەی خۆراگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە زیندانەکانی داگیرکەران شەهید بوو. بە پێی راپۆرتی یانەی ئەسیران شێخ مستەفا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی ریمۆن کراوە و لە کاتی گواستنەوە شەهید بووە.
دوای ٧ی تشرینی یەکەم کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستی بە جینۆساید لە بەرامبەر گەلی غەززە کرد ژمارەی ئەسیرە شەهیدەکان گەشتە ١٩ کەس.
یانەی ئەسیرانی فەلەستینی لە کۆتایی راپۆرتەکەدا باسی لەوە کرد کە ئەم ژمارەیە تەنها ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە ناسنامەیان دەستنیشان کراوە و لە زیندانەکان شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٩ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بریندار بوون.
پاکستان راگەیاند کە ٥٠ هەزار هاوڵاتیان کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی عاشوورا چوونەتە عێراق نەگەڕانەوە.
هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر تێدا دەمێنن.