سەرئەرکانی فەڕەنسا راگەیاند، کەشتیێکی سەربازی فەڕەنسا بۆ ئەگەری گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڕەنسا رەوانەی کەنارئاوەکانی لوبنان کراوە.
دەستنیشان کرا، کەشتییەکە لە بەندەری تاولۆنەوە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێوە کەوتووە و ٥-٦ ڕۆژ دەخایەنێت بگاتە ناوچەکە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرئەرکانی فەڕەنسا، کەشتییەکە بەهۆی ئەگەری گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڕەنسا بە هەلیکۆپتەر و گروپێک سەربازی شەڕکەر رەوانەی ناوچەکە کراوە.
لە لوبنان نزیکەی ٢٣ هەزار هاوڵاتی فەڕەنسا دەژین.
ژان نۆئێل بارۆت وەزیری کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا دوێنێ لە سەردانەکەیدا بۆ بەیرووت لە لێدوانەکەیدا رایگەیاند، باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە لوبنان شانەیەکی دەستێوەردانی دامەزراندووە کە هەموو ڕۆژێک ٢٤ کاتژمێر کار دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ماتیو میللەت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داگیرکراو باسی لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی لەبارەی "چەند ئۆپڕاسیۆنێک" زانیاریی بە ئەمریکا داوە و "لەمبارەیە دانوستان ئەنجام دراوە."
٣ مووشەک ئاراستەی سەر بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکای داگیرکەر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ببنە شاهێدی جوڵانەوەی زەوینی لە لوبنان.