عەزیز تەکدال یەکێک لە خزمەکانی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا باسی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام ئێشی کۆچی دوایی مامۆستا هێشتا تازەیە.
مامۆستا فەسیح گولەر کە تەواوی ژیانەکەی تەرخانی دۆزی ئیسلام کردبوو لە ٤مین ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی بە رەحمەت یاد دەکرێت.
مامۆستا فەسیح گولەر کە نەخۆشی سستی گورچیڵەی هەبوو بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڤید-١٩ نەخۆشیەکەی قورستر بوو و بۆ ماوەیەک لە ژێر چاودێری چڕدا چارەسەری بۆ کرا بەڵام لەگەڵ تەواوی دژوارییەکان لە خزمەت بۆ دۆزی ئیسلام دوور نەوەستا.
عەزیز تەکدال سەرۆکی مەڵبەندی شارۆچکەی چناری پارێزگای دیاربەکری هودا پار کە خزمی خوالێخۆشبوو فەسیح گولەر بوو سەبارەت بە تێکۆشان و دڵسۆزی خوالێخۆشبوو بۆ دۆزەکەی لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"هێشتا باس لە کاریگەری ئەو لە سەر گەنجان دەکرێت"
تەکدال ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی خزمی یەکتر بوون لە منداڵیوە یەکتر دەناسن و دواتر وتی، "لە قوتابخانەی ناوەڕاست و ئامادەیی پەیوەندیێکی زۆر نزیکمان هەبوو. ئەوکاتیش خاوەن ئەخلاقێکی جوان بوو و لە خراپی دوور دەوەستا و بۆ گەنجان نمونە بوو. ئێمە وەک گەنجانی چنار مامۆستا فەسیحمان بۆ خۆمان وەک نمونە وەردەگرت. ئەخلاقەکەی کاریگەری بە سەر گەنجان هەبوو. هێشتا باس لە کاریگەری ئەخلاقەکەی بە سەر گەنجان دەکرێت."
تەکدال لە بەردەوامی سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ خزمەکانی وتی، "کاتێک دەهاتە چنار هەموو کاتێک سەردانی خزم و هاوڕێ و کەسوکارەکانی دەکرد و ئەگەر کێشەیەکیان هەبووایە هەوڵی چارەسەری بۆیان دەدا. ئەگەر کێشەیەک بگوازرایە لای مامۆستا فەسیح بێ گومان چارەسەر دەکرا. نەک تەنها لە چنار هەروەها لە دیاربەکریش بەم شێوەیە ناسراو بوو. هێشتا کاتێک باسی مامۆستا فەسیح دەکرێت، گەنجان تووشی سۆز دەبن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو."
"دەبینین کە تەواوی ژیانەکەی تەرخانی دۆزەکەی کردبوو"
تەکدال لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە مامۆستا فەسیح تەواوی ژیانەکەی بە فیداکاری و خزمەت تەرخانی دۆزەکەی کردبوو و وتی، "ئەم تایبەتمەندانەی لە ژیانەکەی نیشانەی ئیمان و خۆتەڕخانکردن بوو. لە تەواوی بوارەکانی ژیانی ئەم خۆتەڕخانکردنە دبینین. لە گەنجیوە خۆی تەڕخانی دۆزی ئیسلام کردبوو. کاتێک لە زانکۆش بوو لە مزگەوتێک بۆ مزگەوتێکی دیکە دەچوو و خزمەتی دەکرد. دەچوو زانکۆی دیاربەکر بەڵام کاتێک دەهاتە چنار لە ماڵ دانەدەنیشت و تەواوی کاتەکەی لەگەڵ گەنجان تێدەپەڕاند. ئەم رەوشەش زۆر کاریگەری لە سەرمان هەبوو. کاتێک زانکۆی تەواو کرد دامەزرا. بەڵام مامۆستا فەسیح دوای دوو ساڵ بۆ دۆزەکەی وازی لە مامۆستابوون هێنا. چونکە خۆی تەڕخانی دۆزەکەی کردبوو. دواتر ناچار مایەوە کە لە خانووکەی دوور بمێنێتەوە و ژیانی هیجرەت دەستی پێ کرد. چەندین ساڵ نەمانبینی بەڵام هەموو کاتێک بۆمان کەسێکی نموونە بوو."
تەکدال لە بەردەوامی باس لە دەستبەرکردن و نەخۆشییەکەی مامۆستا فەسیح کرد و وتی، "دوای هیجرەت دەستبەسەر کرا و تووشی زۆر ئەشکەنجە بوو. شایەد هۆکاری نەخۆشیەکەش ئەمە بوو. لەبەر ئەوەی کەسێکی کاریگەربوو و هەوڵی چارەسەری بە حیکمەت دەدا بوبوو بە نوێنەری زیندانیان. ئەمە تایبەتمەندیێکی ئەو بوو. دوای ئازادبوون بەردەوام بوو لە خزمەتەکانی ئیسلامی و هیچ کات نەوەستا."
"لە تەواوی ژیانەکەی نەمانبینی کە بەهۆی هۆکارێک لە دۆزەکەی هەنگاو بەرەو پاشەوە بهاوێژێت"
تەکدال لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی نەخۆشیی سستی گورچیڵەی هەبوو بەڵام هیچ کات لە چالاکییە ئیسلامییەکانی دوور نەوەستا و سەبارەت بە قۆناغی نەخۆشیی خوالێخۆشبوو وتی، "هەموو کاتێک دەرمان و ئاوی لەگەڵ بوو بەڵام لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە بۆ دۆزی ئیسلام دەچوو و خزمەتی دەکرد. لە قۆناغی پەتای کۆڤید-١٩دا کە دەبوا بە تایبەت مرۆڤەکانی نەخۆش خۆیان بپارێزن دووبارە بەردەوام دەبوو لە کارەکانی. ئێمە زیاتر لە ئەو نیگەرانی بووین کە تووشی ڤایرۆسەکە ببێت. بەخۆی ئاگاداری ئەم رەوشە بوو. چونکە دەرمانەکانی کە بەکار دەهێنا دەبوو هۆی لاوازبوونی سیستەمی تەندروستییەکەی. کاتێک مامۆستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو گومانمان دەکرد کە چارەسەر ببێتەوە. بەڵام دەرمانەکانی کە بەکار دەهێنا و کاریگەری ڤایرۆسەکە بووە هۆکار کە مامۆستا فەسیح ئێمەی بەجێ بهێڵێت."
تەکدال لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دوای کۆچی دوای مامۆستا کەسانێک بۆ پرسە و سەرەخۆشی دەهاتن و لە سەر گۆڕەکەی دەگریا کە ئێمە نەماندەناسی و ئەمە نیشانەی ئەوەبوو کە کەسێکی چەندە خۆشەویست بوو و دواتر وتی، "هێشتا غەمگینین. خودا ئەوی لەگەڵ شەهیدەکان حەشر بکات. لەگەڵ ئەوەی ٤ ساڵ بە سەر کۆچی دواییەکەی تێپەڕیوە بەڵام هێشتا لە چنار دەنگوباسی هەیە. لە تەواوی ژیانەکەی نەمانبینی کە بەهۆی هۆکارێک لە دۆزەکەی هەنگاو بەرەو پاشەوە بهاوێژێت و نەمانبیستووە. واتە، دۆزەکەی پرسی سەرەکیی ژیانەکەی بوو. لە ناو خانەوادەکەی، کەسوکارەکانی و دیاربەکر ئەم شتە دەبینین. ئێستا کوڕەکەی لە مەدرەسەیە و سەرقاڵی گەنجانە. گەورەترین سەرمایە بۆ مرۆڤ ئەمەیە. لە ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی بە رەحمەت یادی دەکەین. خودا رەحمی لێ بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوسامە حەمدان ئەندامی ئۆفیسی سیاسی حەماس جەختی لەوە کرد کە دوای شەهادەتی یەحیا سینوار بزووتنەوەکە بە دەست بۆشایی سەرکردایەتییەوە ناناڵێت و ئیدعاکانی دامەزراندنی "ئەنجومەنی سەرکردایەتی"ـی رەتکردەوە.
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.