بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان بە ناو پایتەختی دوژمن و بەندەری ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کرا ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن وتی، "هێزی ئاسمانی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خاڵێکی سەربازی سەر بە رژێمی دوژمن لە ناوچەی یافای داگیرکراوی کردە ئامانج. هەروەها بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەمەد ٤ ئامانجە سەربازییەکانی ناوچەی ئەیلات داوە."
سەریع باسی لەوە کرد کە هەردوو ئۆپڕاسیۆنیش بە ئامانجەکەی گەشتووە و وتی، "ئەم دوو ئۆپڕاسیۆنە سەرکەوتنێکن بۆ گەلی فەلەستین و لوبنان و پشتگری لە بەرخۆدانی قارەمانەکانی فەلەستین و لوبنان."
ناوبراو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە تا کاتی شکەستانەوەی داگیرکەران بەردەوام دەبن لە پشتگری لە گەلی فەلەستین و لوبنان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان و لوبنان بەهۆی قوڵبوونی قەیرانی مرۆیی لە وڵات دەستیان بە هەڵمەتی هاوکاری بە نرخی ٤٢٦ ملیۆن دۆلار کرد.
هێزەکانی زەوینی ئێران و عومان لە شاری جەبەل ئەخضەر بۆ یەکەم جار مانۆوڕی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن.
پەیوەندییە میدیاییەکانی حزب الله ئەو ئیدیعایانەیان ڕەتکردەوە کە لە باڵەخانە مەدەنییەکاندا چەکی بزووتنەوەکە هەن و لەنێویاندا بینای تەلەفزیۆنی ئەلسیرات کە دوێنێ لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکرابوو.
لە شاری بانگکۆکی پایتەختی وڵاتی تایلەند پاسێکی هەڵگری ٤٤ قوتابیی و مامۆستا گری گرت و لانیکەم ٢٠ کەس مردن.