لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
رووداوەکە لە ناوچەی سەربەند-بەرکەشکۆتی شارۆچکەی کوزکونەری پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی شاهێدحالەکان بەڵەمەکە بەهۆی بای توند نوقم بووە.
روح الله حەقمال قایمقامی کوزکونەر راگەیاند کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان ئافرەت بوو و تەرمی ٥ کەس لە ناو ئاو دەرێنراوە و تەرمی ٣ کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنە.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسان ٩ کەسیش بە زیندوویی رزگار کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی کاریگەربوونی گەردەلوولی هەلەن ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ١٦٦ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٦٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٦٢٥ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئەندامانی حزب الله لە سنووری لوبنان تەنها ٧ سەربازی داگیرکەر کوژراون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.