وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیاس سەبارەت بە رووداوەکانی کۆتایی ناوچەی کورسک لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا راگەیاند، "زیانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژدا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و یەک ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پیادە و یەک ئۆتۆمبێلی شەڕکەری زرێپۆش بووە، هەروەها یەک سیستەمی تۆپخانەی خۆبزوێنەری بۆگدانا و پێنج ئۆتۆمبێل و دوو سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنی."
بە پێی راگەیەندراوەکە، سوپای ئۆکرانیا دوای ئەو هێرشەی کە لە ٦ی ئاب بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی هەرێمی کورسک دەستیپێکرد، تا ئێستا بە گشتی زیاتر لە ١٩ هەزار و ٥٥٠ سەرباز و ١٣٥ تانک و ١٠٢٤ زرێپۆشی لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی کاریگەربوونی گەردەلوولی هەلەن ژمارەی قوربانییەکان گەشتە ١٦٦ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٦٩٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٦٢٥ کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئەندامانی حزب الله لە سنووری لوبنان تەنها ٧ سەربازی داگیرکەر کوژراون.