لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای رحا کەسێک گیانیان لە دەست دا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە سەر رێگای سوێرەگ-رحا بەهۆی لە کۆنترۆل دەچوونی ئۆتۆمبێلێک رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٥ کەس بە ناوەکانی عەلی ئا. تەمەن ١٨ ساڵ، عەلی ئا. ٢٧ ساڵە، ماهیدە ئا. ٦٤ ساڵە، سۆسن ئا. ١٨ ساڵە و شەریف ئا. بریندار بوون.
بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاکەوتن گواسترانەوە نەخۆشخانە.
بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بە ناوەی شەریف ئا. لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند لە تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرکی "هاوپەیمانی دژی داعش" لە عێراق کۆتایی دێت.
محەمەد ئەشین سەرۆکی پەیمانگای سەلاحەدین ئەیوبی (SALAH) راگەیاند کە هەموو ساڵێک بە بۆنەی فەتحی قودس لە ٢ی تشرینی یەکەم بەرنامەیەک رێکدەخەن و ئەمساڵیش لە ٢٩ی ئەیلوول لە ئیستانبوول بەرنامەی "لە سەلاحەدینەوە بەرەو تۆفانی ئەقسا" رێکدەخەن.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر رێکدەخات ئەم هەفتەیەش بەرنامەیەکی رێکخست.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.