ئەمڕۆ لە کەرکووک دوو هێرشی جیا جیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام درا.
کاتژمێر ٠٢:١٨ تەقە کرایە سەر بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کورستان لە کەرکووک.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی یەکێتی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانێکی گیانی نەبووە.
کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێرشێکی دیکە بۆ سەر بارەگای لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئەنجام درا.
حەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە نزیک بارەگای لقمان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و پاسەوانەکانی ئێمەش وەڵامیان داونەتەوە شەڕ ڕووی داوە.
ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانی بارەگاکە بووە، کە یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن.
رووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "دەبێت ئیسماعیل هەنیە بانگهێشتی ئەم مەجلیسە بکرێت و وتار بۆ پەرلەمانتاران پێشکەش بکات و دەبێت لە پەرلەمان بۆ ئیسماعیل هەنیە چەپڵە لێبدرێت."
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار ئاماژەی بەوە کرد کە لە رۆژانی کۆتاییدا پارتی دەم لە دیاربەکر لە دوای ئاژاوەگێڕیدایە و وتی، "ئەمە لەبیر نەکەن، ئێمە هەرگیز ڕێگەتان پێنادەین منداڵی میللەت بکەنە دوژمنی یەکتر."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفەتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە غەززە رێکدەخات ئەم هەفەتەیەک بەرنامەیەکی رێکخست و بانگێشتی کرد کە پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکرێت پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدەکەی لە غەززە کردووە.