جەمعیەتی موستەزعەفان بانگێشتی کرد کە بایکۆت لە دژی کۆمپانیاکانی کە پشتگری لە سەهیۆنییەکان دەکات بەردەوام بێت و راگەیاند، "لە تورکیا دژایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدکاران و پشتیوانەکانی زیاد بووە. رێکخراوەکانی مەدەنی کە مرۆڤایەتی و ویجدانیان لە دەست نەداوە: خۆپیشاندانە. وە ئەمە مافێکی جیهانییە."
ناوەندی گشتیی جەمعیەتی موستەزعەفان رایگەیاند کە لە کاتێکدا کە پرۆسەی جینۆساید کە رژێمی سەهیۆنی لە غەززە بەردەوامە، پێویستە بایکۆت لە دژی کۆمپانیاکانی پشتیوانی سەهیۆنی بەردەوام بێت و پشتگری لەوانە بکرێت کە بانگێشتی بایکۆت دەکەن.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکەی جەمعیەتی موستەزعەفان:
"لە قۆناغی جینۆساید کە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەستیپێ کردووە بە هەمان شێوەیەی پشتیوانی سەربازی بەردەوامە پشتیوانی ئابووریش بەردەوامە. هەنێک لە کۆمپانیانەی لە ژێر کاریگەری لۆبی سەهیۆنیدانە بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی خۆی رادەگینێت. لە کاتێکدا کۆرپە و منداڵانی ناو ئینکوباتۆرەکان لە غەززە بەهۆی برسێتیەوە دەمرن؛ بەردەوامن لە پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم دڕندەییە ئەنجام دەدەن.
بەم شێوەیە، چڕی کاردانەوەکان لە دژی تاوانبارانی جینۆساید و لایەنگرانیان لە تورکیادا زیادی کردووە، وەک لە باقی جیهاندا. لە تورکیا دژایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدکاران و پشتیوانەکانی زیاد بووە. رێکخراوەکانی مەدەنی کە مرۆڤایەتی و ویجدانیان لە دەست نەداوە: خۆپیشاندانە. وە ئەمە مافێکی جیهانییە.
ئەوانەی لە شارە جیاجیاکانی جیهان، وەک واشنتۆن، نیویۆرک، بەرلین، پاریس و لەندەن لە بەرامبەر جینۆسایددا بێدەنگ نین، کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە بێباکی سەرانی دەوڵەتان دەربڕیوە و بەردەوامیشیان هەیە.
تاکە ئامانجی ئەوانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەموو درێژکراوەکانی سەرمایەی جیهانی کە پشتیوانی لە جینۆسایدی سەهیۆنییەکان دەکەن، راگرتنی جینۆساید لە غەززەیە لە ڕێگەی "بایکۆت"ەوە. ئەمەش لە تورکیا وەک هەموو وڵاتانی جیهان وایە. بەڵام پێدەچێت ئەوانەی هەوڵی بڵاوکردنەوەی بایکۆت دەدەن، بەقەد لۆبی سەهیۆنی، جەماوەرەکەیان ترساندبێت.
رۆژی شەممە ٢٢ی حوزەیران لە دیاربەکر وەک شارە جیاجیاکانی تورکیا، هەندێک گەنجی هەستیار ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر لایەنگرانی جینۆساید دەربڕی، ئەمەش هەندێک کەسی تووشی شڵەژان کرد. ئەم ناڕەحەتییە بە ئەنقەست دەستکاری کراوە و هەوڵ دراوە بە شێوەیەکی جیاواز پێشکەش بە خەڵک بکرێت.
ئەو ناڕەزایەتییەی کە لە لقەکانی کۆمپانیا سەهیۆنییەکانی وەک بێرگەرکینگ و ستارباکس بەڕێوەچوو، دەستێوەردان نییە لە شێوازی ژیان، بەڵکو ناڕەزایەتییە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژەکان. ئەو خۆپێشاندانانەی لە لقەکانی ئەو کۆمپانیایانەى کە قسەیان لەسەر دەکرێت بە دروشم و لافیتەى وەک "مردن بۆئیسرائیل" و "بایکۆت ژیان رزگار دەکات" ئەنجامى کەڵەکەبوونى ٩ مانگە.
لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بە بیانووی کۆبانێ بانگێشتی هاتنە سەر شەقامەکان کرا؛ چەند مانگێک شوێنەکانی کار داخران و سووتێنران و تاڵان کران؛ بەڵام کاردانەوەیان نییە بەرامبەر بەو کەسانەی کە هەموو جۆرە تێکدانێک ئەنجام دەدەن؛ هەروەها ئیدانەی ئەو کەس و رێکخراوانە دەکەین کە دژایەتی ئەم کارە رەوایەی پێنج خولەکی گەنجانی هەستیاری دیاربەکر دەکەن. ئێمە تێبینییەک لە مێژوودا بەجێدەهێڵین بە خستنەڕووی بۆ خەڵک کە ئەم ڕێبازە دووڕوویانە ئاماژەیە بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل.
ئەوەندەی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو کۆمپانیانەی پشتگری لە رژێمی داگیرکەر دەکەن مافدارە، دەبێت پشتگری لەو کەسانەش بکرێت کە ئەم ناڕەزایەتییە دەردەبڕن. دەبێت پشتگری لە خۆپیشاندەکانی کە زیان بە کۆمپانیاکانی لایەنگرانی وەحشیەتی سەهیۆنی دەگەیێنن بکرێت.
جەماوەری خاوەن ویجدان و موسڵمانان و گەنجان هەرگیز نابێت ملکەچی ئەو ئۆپڕاسیۆنە تێگەیشتن و لینچکردنە بن کە لە سۆشیال میدیا لەلایەن ئەو کەسانەی کە چێژ لە قاوەیان تێکچووە ئەنجام دەدرێت. نابێت کەس لە ئیدانەکردنی ئەو کەسانە بترسێت کە ئیدانە دەکەن.
پێویستە بزانرێت کە رەنگدانەوەی کۆمەڵایەتی ئەو کارەساتە گەورەیە و بارودۆخی ئازاربەخشی غەززەیە کە روویدا. ئەوانەی خۆراک بە سەربازەکانی تەلئەبیب دەدەن، بێتاوان نین. نابێ درێژە بە چالاکییە بێئەدەبیەکانیان بدەن و دەستبەجێ لقەکانیان دابخرێن و لەسەر تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێن. پێویستە مەودای پچڕانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی فراوانتر بکرێت و چالاکیی ئەو کەسانەی کە پەیوەندی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ داگیرکەرانی جینۆسایدکار هەیە لە تورکیادا رابگیرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند لە تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرکی "هاوپەیمانی دژی داعش" لە عێراق کۆتایی دێت.
محەمەد ئەشین سەرۆکی پەیمانگای سەلاحەدین ئەیوبی (SALAH) راگەیاند کە هەموو ساڵێک بە بۆنەی فەتحی قودس لە ٢ی تشرینی یەکەم بەرنامەیەک رێکدەخەن و ئەمساڵیش لە ٢٩ی ئەیلوول لە ئیستانبوول بەرنامەی "لە سەلاحەدینەوە بەرەو تۆفانی ئەقسا" رێکدەخەن.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر رێکدەخات ئەم هەفتەیەش بەرنامەیەکی رێکخست.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.