لە سەر پردی مێژوویی "پرا دەهدەری" لە دیاربەکر وێنەیەکی گەورەی شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس دانرا.
لە سەر پردی مێژوویی "پرا دەهدەری" (پردی دە دەروازەدار) لە دیاربەکر وێنەیەکی گەورەی شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی ئۆفیسی سیاسی حەماس دانرا کە ٣١ی تەمووز لە ئەنجامی تیرۆرێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە تارانی پایتەختی ئێران شەهید بوبوو.
بەهۆی شەهادەتی هەنیە لە نێوان جیهانی ئیسلام غەمێکی گەورە بڵاو بوو و لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای تورکیا بۆ شەهید هەنیە نوێژی مردووی غیابی ئەنجام درا و راگەیەندراوەکان بڵاو کران.
لە دیاربەکریش نەوەکانی سەلاحەدین ئەیوبی فاتحی قودس وەک قەرزی وەفا بە شەهید هەنیە وێنەیەکی گەورەی شەهید ئیسماعیل هەنیەیان لە سەر قەڵای ئامەد دانابوو.
دوای ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا چەندین جار لە سەر قەڵای ئامەد و پرا دەهدەری ئافیشەکانی گەورەی پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین دانرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەهید مەلا شوکری و شەهید مەلا محی الدین دوو ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا کە ٣١ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە لە ڕحا شەهید بوبوون لە سەر گۆڕەکانیان یاد کران.
إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.