إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پرسەنامەیەی إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله:
"با سستی ڕووتان تێ نەکا و خەمیش مەخۆن. هەر ئێوەن کە سەردەکەون، ئەگەر بڕواو بە خوا هەیە." (ئالی عیمران: ١٣٩)
لە ئەنجامی هێرشی تیرۆری رژێمی تیرۆری قاتیلی سەهیۆنی بۆ سەر بەیرووت سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله کە لەگەڵ مزگەوتی ئەقسا و قودس و برا فەلەستینییەکانمان بوو و بە ئاشکرا لە دژی ستەم راوەستا و سەرەکەی لە بەرامبەر ستەم نزم نەکرد شەهید بوو. لەگەڵی سەدان برای مەزلووممان شەهید بوون و گەشتنە لای پەروەردگاریان.
دەبێت لەبیر نەکەین کە دوژمن بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی تەنها لەبەر ئەوەی مسوڵمانین گیانمان و ماڵمان و ئافرەت و منداڵەکەمان، گەنج و پیرەکانمان و شارەکانمان و خاکەکانمان و تەواوی پیرۆزییەکانمان دەکاتە ئامانج و بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی. وەک موسڵمان پێویستە وەک یەک یەکبگرین و لە هەموو بوارێکدا، لە رووی ماددی و مەعنەوی و زانستی و سەربازییەوە لە خەباتی خۆمان لە دژی دوژمنانی ئیسلام و موسڵمانان بەردەوام بین.
لە خودا داوای رەحمەت بۆ تەواوی زانایان، رابەران و شەهیدەکان دەکەین کە بۆ ئیسلام و تەنها بۆ رزای خودا و إعلاء کلیمة الله گیانیان فیدا کردوون.
"خواش تیشکی خۆی هەر سەردەخا؛ جا با خودانەناسانیش خۆشیان نەیە." (سەف: ٨)(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند لە تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرکی "هاوپەیمانی دژی داعش" لە عێراق کۆتایی دێت.