محەمەد ئەشین سەرۆکی پەیمانگای سەلاحەدین ئەیوبی (SALAH) راگەیاند کە هەموو ساڵێک بە بۆنەی فەتحی قودس لە ٢ی تشرینی یەکەم بەرنامەیەک رێکدەخەن و ئەمساڵیش لە ٢٩ی ئەیلوول لە ئیستانبوول بەرنامەی "لە سەلاحەدینەوە بەرەو تۆفانی ئەقسا" رێکدەخەن.
بەرنامەکە ٢٩ی ئەیلوول کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوەندی کەلتووری هونەری زەیتینبورنو بە بەشداری محەمەد ئەشین سەرۆکی پەیمانگای سەلاحەدین ئەیوبی، دکتۆر سوهەیل هیندی یەکێک لە بەرپرسانی حەماس، ڕۆژنامەنووس نووسەر ئەحمەد ڤارۆل و دکتۆر عبدالقادر توران بەڕێوەدەچێت.
محەمەد ئەشین سەرۆکی پەیمانگای سەلاحەدین ئەیوبی سەبارەت بە بەرنامەکە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ناوبراو وتی، "لە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕین. نزیکەی ساڵێک بە سەر تۆفانی ئەقسا تێپەڕی. هەروەها ٢ی تشرینی یەکەم ساڵوەگەری رزگارکردنی قودس لە ژێر داگیرکەری خاچپەرستەکان بە دەستی سەلاحەدین ئەیوبیە. هەروەها ئەگەر لە ئیستانبوول هەست نەکرابێتیش ساڵوەگەری رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم و شەهادەتی شەهید یاسین بۆروییە. ئێستا تۆفانی ئەقسا بەردەوامە. لە قۆناغێکی بەم شێوەیەدا بەرنامەیەکی بەم شێوەیە ئامادە دەکەین. لەم بەرنامەیە گفتوگۆ لەبارەی تۆفانی ئەقسا و سەلاحەدین ئەیوبی دەکەین. هەروەها باس لە ئەرکی مسوڵمانانی تورکیایی لەبارەی تۆفانی ئەقسا دەکەین. تەواوی گەلەکەمان بانگێشت دەکەین بۆ بەرنامەکە. إن شاء الله کاتێک بهێن زانیارییەکانی بە سوود فێر دەبن."
"دەبێت بیری قودس، غەززە و ئوممەت لە لای گەلەکەمان دروست بێت"
ئەشین ئاماژەی بەوە کرد کە سەلاحەدین ئەیوبی فەرماندەیەکی ئاسایی نییە و فاتیحی دووەمە قودسی لە ژێر داگیرکەری خاچپەرستەکان رزگار کردووە و دواتر وتی، "دەمانەوێت گەلەکەمان کە دێنە و بەشداری لە بەرنامەکە دەکەن ئەو شتانەی فێردەبن بە دەوروبەرکانیان بڵێن. دەبێت تۆفانی ئەقسا بە غەززە و لوبنان سنووردار نەمینێت و لە تورکیا تەواوی دونیا بڵاو بێت و بیری قودس، غەززە، ئوممەت و لە لایەن گەلەکەمان دروست بێت. إن شاء الله بەم جۆرە بەرنامەیانە هەوڵی زیاترکردن و زیندووکردنەوەی ئەم بیرە دەدەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند لە تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرکی "هاوپەیمانی دژی داعش" لە عێراق کۆتایی دێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر رێکدەخات ئەم هەفتەیەش بەرنامەیەکی رێکخست.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.