ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیركردن و دانپێدانانی ئەندامێكی گرووپی سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بڵاو دەکات.
لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیركردن و دانپێدانانی ئەندامێكی گرووپی سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بڵاوکرایەوە و رایانگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە بە فەرمانی دادوەر و لە رۆژی ٨ی تەممووز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیر کراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
رەنج حەبیب سۆراب، لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "بە کاروان ناسراوم، لە ساڵی ١٩٩٢ لە هەڵەبجە لە دایکبووم و راهێنەری سەگم لە شاری سلێمانی، لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆ کەسێکم ناسی بە ناوی هونەر فەخرەدین، لە ٢٠٢٣ لەدوای زانکۆ هونەر پەیوەندی پێوە کردم و گوتی کە کەسێک لە هەواڵگریی پەکەکە دەیەوێت بیبینێت، منیش قبووڵم کرد و چوومە بەردەرکی سەرای سلێمانی بینیم.
ئەو کەسەم ناسییەوە کە بینیم، ئەویش ئاشتی فەخرەدین، برای هونەر بوو کە بە زاگرۆس گەرمیانی ناسراوە. داوای لێکردم کە لە تورکیا کاری گێرە شێوێنی و سووتان ئەنجام بدەم، بەڵام رەتمکردەوە. دوای ماوەیەک هونەر جارێکی دیکە پەیوەندی کردووە کە هاوکاری بکەم لە بەرامبەر بڕێک پارە، منیش قبووڵم کرد.
هونەر داوای لێکردم بچمە دووکان و لەوێ کەسێک بە ناوی عەلی ببینم و بە کاوە خۆمی پێ بناسێنم، لەوێ عەلیم بینی ئۆتۆمبێلێکی فۆرتی سپی پێبوو، لەگەڵی سواربووم و چووینە هەولێر و بۆ بازاڕی لەنگە هەموو ئەو شوێنانەمان دیاریکرد کە پێویستە ئیشی لێبکەین و کاتی قەرەباڵخی و چۆڵبوونی بازاڕمان دیاریکرد و عەلی گەڕایەوە بۆ سلێمانی بەڵام من لە هەولێر مامەوە، رۆژی دواتر هاتەوە.
ئەو کەرەستانەی پێویستمان بوو لە دڵۆپە لەبنی دارێکدا دانرابوو، هێنامان، هەموو جۆری تەقەمەنییەکانمان دروست کرد کە ٦ دانە بوو. دواتر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر داماننا و دواتر گەڕاینەوە سلێمانی دواتر لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە بینیم کە لەنگەی هەولێر سووتاوە.
چەند رۆژێک دواتر هونەر پێی گوتم کە لەگەڵ عەلی بچم دەشتی هەریر بسووتێنین، ئێمەش چووینە شەقڵاوە هەموو تەقەمەنییەکانمان دروست کرد، بەڵام بەهۆی خراپ دانانیان هیچیان نەتەقین و ئاگری نەگرت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی داعش لە پارێزگای کەرکووک ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا.
شاهزادە دەمیر جێری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "ئوممەتی ئیسلام ناچارە کە رووی تەواوی چەکەکانی بە سەهیۆنیزم بکات. ئەمڕۆ ئاستی مەشروعیەت، مافداربوون و راستی راوەستانە لە دژی سەهیۆنزیم."
بە بۆنەی ساڵوەگەری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا ڕۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.