شاهزادە دەمیر جێری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "ئوممەتی ئیسلام ناچارە کە رووی تەواوی چەکەکانی بە سەهیۆنیزم بکات. ئەمڕۆ ئاستی مەشروعیەت، مافداربوون و راستی راوەستانە لە دژی سەهیۆنزیم."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە میانەی سەردانەکەی بۆ عەنتاب لەگەڵ فاروق گۆچەر سەرۆکی مەڵبەندی عەنتابی هودا پار و ئەندامی بەڕێوبەرایەتی هودا پار لە عەنتاب گردبوونەوەیەکی میدیایی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕێکخست.
شاهزادە دەمیر لە میانەی راگەیەندراوەکەی باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان کرد و وتی، "ئوممەت بێ دەنگ مایەوە، وڵاتانی ئیسلام بێ دەنگ مانەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی هێرشەکەکە زیاتر دەبێت. لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر غەززە بێ دەنگ بووین هێرشەکە فڕوانتر بوو و کۆتایی نەهات. ئەگەر لە بەرامبەر لوبنانیش بێ دەنگ بین نۆرەی سوریا و عێراق دێت. باوەڕ بکەن یان دەبێت ببەین نۆکەری سەهیۆنیزم یان ئێمەش دەبینە ئامانج. ئەمە راستیێکە."
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە سەهیۆنزیم وەک شێرپەنجەیە و بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونی دەبێت وڵاتانی ئیسلام و ئوممەت پێکەوە دەستبەکار بن و بانگێشتی حکومەت کرد کە لەمبارەیە دەستبەکار بێت.
دەمیر باسی لەوە کرد کە لە تورکیا هەنێک لە میدیاکان لەبارەی شەڕی لوبنان و رژێمی داگیرکەر پرۆپاگەندەی خراپ ئەنجام دەدەن و وتی، "وەک ئەوەی ئەم کۆمەڵکوژیانە رووی نەداوە، ئەم وەحشتە رووی نەداوە، بە ژمارەیەکی زۆر تۆمەت و بوختان و ئیدعا هەوڵی گۆڕینی راستییەکان دەدرێت. وەک ئەوەی ئەو کەسانەی لەوێ دەکوژرێن تاوانبارن، سەهیۆنیزم تێکۆشانێکی مافدار بەڕێوەدەبات و لە ئەنجامدانەوەی جینۆساید مافدارە. ئەوانەی لە دژی موجادەلە دەکەن عەقیدەکەیان خراپە، قاتیلن و وەشحین... واتە پرسەکە دەگوازرێتەوە بۆ بابەتەکانی زۆر جیاواز.
ئەمە لە لایەن بیرێکی سەرەوە بە ئەنقەسد ئەنجام دەدرێت. هەموو کەس هەڵە دەکات. ئێمە نامانەوێت بەرگری لە کەسانێک بکەین. بەڵام ئەمڕۆ دوژمنێکمان هەیە. سەهیۆنیزمە کە غەززەی وێران کردووە، شارەکانی ئیسلامی سووتاندووە. سەهیۆنیزم تاکە ئامانجی ئوممەت و تاکە دوژمنە. (بۆ ئێستا دەڵێم.) نابێت ئێستا سەرقاڵی یەکتر بین. بۆیە کاتێک دەڵێم 'دوژمنەکەمان راست دەستنیشان بکەین' مەبەستم ئەمەیە. ئوممەتی ئیسلام ناچارە کە رووی تەواوی چەکەکانی بە سەهیۆنیزم بکات. ئەمڕۆ ئاستی مەشروعیەت، مافداربوون و راستی راوەستانە لە دژی سەهیۆنزیم. بە پێی ئێمە ئەوانەی ئەمڕۆ لە دژی سەهیۆنیزم ناوەستن، هەڵوێستیان نیشان نادەن لەبارەی عەقیدە و ئەندامبوون بە ئوممەتی ئیسلام کێشەیان هەیە.
هەموو کەسێک بە پێی خۆی هەڵە و خەتای هەیە. دەتوانن بەم شتە بڵێن جیاوازی مەزهەبی، دەتوانن بڵێن رێفلێکسی خۆپاراستن، یان شیڕۆڤە و روونکردنەوەکانی دیکە. ئێمە نامانەوێت بەشدار بین لەو موناقەشەیە، هەموومان لە کاتەکەی رەخنەمان لە هەڵەکان گرت، هەموومان لە کاتەکەی رەخنەمان لە پرسی سوریا گرت و رەخنەمان لە هەموو لایەنێک گرت.
ئەوەندەی لایەنەکانی دیکە تورکیاش لەبارەی پرسی سوریا هەڵەی کردووە. بە پێی ئێمە تاوانی تورکیا کەمتر نییە لەوانەی دیکە بەهۆی گەشتنی شەڕی ناوخۆی سوریا و ناسەقامگیری بەم ئاستە. هەموو کەس خەتای کردووە. هەموو کەس لەبارەی سوریا هەڵەی کردووە کە بگاتە ئەم رەوشە. دەبێت هەموو کەس بەرپرسیارێتی خەتا و هەڵەی خۆی بە ئەستۆ بگرێت. بەڵام دەبێت ئێستا هەمووی ئەوانە لە دوای خۆمان بەجێ بهێڵین. بۆچی؟ چونکە سەهیۆنزیم وێرانکاری بەسەر ئومەتی ئیسلامیدا دەگەیەنێت. دەبێت هەموو کەس ئامانج و هەدەفەکەکەی سەهیۆنیزم بێت، ئێمە ئامانجمان سەهیۆنزیمە. بە واتایەکی دیکە، ئەگەری بچووک و بەسیتێش بێت یەکیتیێکی لە نێوان خۆمان دروست بکەین، بە میدیا بێت، لەبارەی فکری بێت، لەبارەی قسەکان بێت، دەبێت یەکێتیێک، برایەتیێک لە نێوان خۆمان دروست بکەین. هەروەها دەبێت رێگە بۆ تیروانینەکانی دیکە خۆش نەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی داعش لە پارێزگای کەرکووک ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیركردن و دانپێدانانی ئەندامێكی گرووپی سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بڵاو دەکات.
بە بۆنەی ساڵوەگەری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا ڕۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.