وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی داعش لە پارێزگای کەرکووک ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا.
موقدەد میری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیاند، یەکینەیەکی سوپای عێراق لە کاتی تەفتیش لە رۆژئاوای کەرکووک رووبەرووی کەمینێکی ئەندامانی داعش بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میری، لە ئەنجامدا لە نێوان سەربازەکان و ئەندامانی داعش شەڕ رووی دا و ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ٣ سەربازیش بریندار بوون.
میری باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پشتیوانی و پشتیوانی ئاسمانی گەشتووە ناوچەکە و هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە کرد.
دۆخی ئەمنیی عێراق دوای شکەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ باش بووە بەڵام هەنێک جار پاشماوەکانی داعش لە ناوچەکانی شاخاوی و بیابان ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدات و هێزەکانی ئاسایش و مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر جێری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "ئوممەتی ئیسلام ناچارە کە رووی تەواوی چەکەکانی بە سەهیۆنیزم بکات. ئەمڕۆ ئاستی مەشروعیەت، مافداربوون و راستی راوەستانە لە دژی سەهیۆنزیم."
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی دەستگیركردن و دانپێدانانی ئەندامێكی گرووپی سووتێنەری بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بڵاو دەکات.
بە بۆنەی ساڵوەگەری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا ڕۆژی یەکشەممە لە دیاربەکر رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.