یاپجیئۆغلو ئیدانەی هێرشەکەی سەر نووسینگەی بارزانی دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، پەیامێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد سەبارەت بە هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار پەیامێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد سەبارەت بە هێرشەکەی درۆنی لە ١٧ی ئاب بۆ سەر نووسینگەکەی لە پیرمام و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
یاپجیئۆغلو باس لە دڵگرانی و غەمگینی خۆی بەهۆی هێرشەکە کرد و وتی، "بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە دەکەم کە ئێوە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج. دڵنەواییە کە لە هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە دژی هەموو جۆرە هێرشێکن کە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە تێکدەبات و وتی، "ئێمە پێمان وایە کە کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی یەکتر و شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن نەک بە شەڕ و توندوتیژی."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە هیوای خۆی کرد بۆ هەرچی زووە دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی بکەرانی هێرشەکە و وتی، "هیوادارین پەردەی نهێنی دەوری ئەم هێرشە هەڵبگیرێت و بە زووترین کات تاوانباران بدرێنە دادگا. بەم بۆنەیەوە داوای سەڵامەتی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی برای کوردستان دەکەین لە ڕێگەی ئێوەوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سووشەهری پارێزگای سێواس ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
کاروانی فەلەستین کە لە ٢٥ی تەمووز لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینەوە بەڕێکەوت، ڕۆژی ١١ی ئاب بە دەروازەی سنووری خابووردا تێپەڕی و لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیرا. ئەو کاروانە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕێگەی پێنەدرا بچێتە ناوەوە، کۆتایی بە چالاکییەکانی لە ناوچەی پارێزراو هێنا و ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ تورکیا.
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای باتمان-دیاربەکر ٢یان بە سەختی ٤ کەس بریندار بوون.