کارەساتی هەزار ڕۆژەی غەززە: مردن و وێرانکاری لە خاکی گەمارۆدراو
غەززە، لە سەردەمی ئەو گەمارۆ و پەلامارەدا کە هەزار ڕۆژ تێپەڕیوە، تەنیا هەرێمێکی کۆمەڵکوژی و جینۆساید نییە، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ جوگرافیایەکی کارەسات کە سیستەمی تەندروستی ڕووخاوە، ژێرخانی وێران بووە، برسێتی تەشەنەی کردووە و دیمۆگرافیاکەی گۆڕاوە. بێکاریگەری سیستەمی نێودەوڵەتیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی غەززە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، گۆڕاوە بۆ سووڕێکی درێژخایەنی لەناوچوون کە کاریگەری لەسەر تەواوی پێکهاتەی کۆمەڵگا هەیە.
نەک تەنها شارەکە، بەڵکو تەندروستی، پەروەردە، ئابووری و ژیانی کۆمەڵایەتیش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەم پرۆسەیە کەوتووە.
لەم پڕۆسەیەدا ٢٥٠ هەزار کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی شەهید و بریندار بوون.
بەهۆی هێرشەکان سەر نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی تەندروستی سیستەمی تەندروستی بە گشتی داڕما و ئیتر خزمەتی تەندروستی ناتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر بکرێت.
بەهۆی گەمارۆ و رێگریکردن لە گواستنەوەی هاوکارییەکان بە تایبەت خۆراک بۆ ناو کەرتە و کۆمەڵکوژییەکان کە هێشتا بەردەوامن، برسێتی و قەیرانی خۆراک و بەدخۆراکی منداڵان سەریهەڵدا.
بەهۆی هێرشەکانی رژێمی جینۆسایدکار قوتابخانە و ناوەندەکانی پەروەردەیی بوونەتە پەناگەیەک بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان بەڵام رژێمی داگیرکەر لەم قۆناغەدا نزیکەی تەواوی قوتابخانەکانی کردە ئامانج و بەشێکی گەورەی ناوەندەکانی پەروەردەیی ڕوخان. لەم قۆناغەدا هیوای بۆ خوێندن و ئایندەیەکی لەناوبرد. هەزاران قوتابی و مامۆستا بەهۆی هێرشەکان شەهید بوون.
لە ماوەی ئەم ١٠٠٠ ڕۆژەدا بەهۆی بۆردومانەکان و هێرشە ئاسمانییەکان و وێرانکارییەکانی رژێمی داگیرکەر ژێرخانی تێکچوو و شارەکان داڕما.
رژێمی داگیرکەر کە نەک تەنها ئیرادەی خۆی بەسەر غەززەدا دەسەپێنێت، لەماوەی ئەم پرۆسەیەدا مشتومڕەکانی قودس و مزگەوتی ئەقساشی زیاتر کردووە.
زیندانیانی فەلەستینی کە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەردا بەند کراون، لەم پرۆسەیەدا زیانیان بەرکەوتووە و ئەو دڕندەیی و تۆقاندنەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە زیاتر بووە. لە ئەنجامی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ دەیان ئەسیر لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستدا.
لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەم کۆمەڵکوژی و جینۆساید و ستەم و هەڕەشە لە پێش چاوی جیهان ئەنجام دەدرێت بەڵم هەموو جیهان بەردەوامە لە بێدەنگی و خۆی لە بەرامبەر غەززە کەڕ و کوێر و لال کردووە.
بەهۆی بێدەنگیی دونیا، دەسەڵاتی داگیرکەر و دۆستەکانی بوێرتر دەبن و ڕۆژ بە ڕۆژ دڕندەیی خۆیان زیاتر دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە کەرتی غەززەی کە نزیکەی ٣ ساڵە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
بڕیارە ئەمریکا تا ٣٠ی ئەیلول بەتەواوەتی کۆتایی بە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق بهێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لەشکرکێشی دەستیپێکردووە.
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم و سەبارەت خەتەری هەوڵەکە هۆشداری دایەوە.
یەلدا موعەیری بە پێی یاسای سیخوڕی کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.