پڕۆژەیەکی نوێی شەقامی ٦٠ مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت
بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ شۆفێران، پڕۆژەیەکی دیکەی دروستکردنی شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەنگاوێکی گرنگدا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ شۆفێران، پڕۆژەیەکی دیکەی دروستکردنی شەقامی ٦٠ مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە دەبێتە خاڵی بەیەکگەیشتن و بەستەرێکی گرنگ لەنێوان هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری.
دەستنیشان کرا، "ئەم شەقامە نوێیە، بە تێچووی ٣٦ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت."
باس لەوە کرا کە لە چوارچێوەی قۆناغی کارکردندا، ١٠ کیلۆمەتر شەقامی نوێ لە کۆی گشتیی ١٥ کیلۆمەتری شەقامەکە دروست دەکرێت، کە ڕووبەری گشتیی کارکردن تێیدا دەگاتە ١٨٢ هەزار مەتر دووجا.
جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە وەک یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان سەیر دەکرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی، کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی هەبێت لەسەر خێراترکردنی جووڵەی شۆفێران و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەنێوان شەقامە سەرەکییەکاندا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی ئەرغەنیی پارێزگای دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بەسەختی بریندار بوو.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار، پەیامێکی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد سەبارەت بە هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد.
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی سووشەهری پارێزگای سێواس ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.