لە جزیر بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوەچوو
لە شارۆچکەی جزیری پارێزگای شرنەخ بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخراوبوو بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە ڕێپێوانی منداڵەکان دەستیپێکرد و دواتر لە مزگەوتی حەزرەتی نووح بەرنامەکە بەڕێوەچوو. سەدان منداڵ بەشداریان لە بەرنامەکە کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو و باس لە گرنگی نوێژ بۆ منداڵەکان کرا.
منداڵەکان لەبەردەم مزگەوتی حزوور کۆبوونەوە و ئافیشەکانی کە لە سەر نووسرابوو "ئەنجامدانەوەی نوێژ لە ئەقسای ئازاد جوانترە"، "نووری چاوەکانم نوێژ"، "دەنگی ئەقسا نەوەی قورئان" هەڵیاگرتبوو و تاوەکو مزگەوتی حەزرەتی نووح ڕێپێوانیان ئەنجام دایەوە.
دوای ڕێپێوانەکە منداڵەکان بە جەماعەت نوێژیان کرد و هەنێک لە منداڵەکان ئەو ئایەت و حەدیسانەیان خوێندەوە کە لەبەریان کردبوو.
لە مزگەوتەکە یەحیا کولتەر وتارێکی پێشکەش کرد و بۆ منداڵەکان باس لە گرنگی نوێژ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی بەشداری لە ٥مین کۆنگرەی حیزبەکەی لە وان وتی، "سەردەمی توندوتیژی کۆتایی دێت. چەک بێ دەنگ دەبێت، برایەتی قسە دەکات، دادپەروەری لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە."
لە خانەقین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ ڕووی دا.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەیامێکدا کە سەبارەت بە ئاهەنگی ٩٥٥ ساڵەی شەڕی مەلازگرد کە لە خەلات بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنەکە داستانێکە کە بە برایەتی ئیسلامی و هەستی کۆمەڵایەتی نووسراوە.