بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە بەرنامەی ژیان بە نوێژ جوانە ڕێکدەخات.
ئەمساڵیش لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە بەرنامەکە ڕێکخرا و بەرنامەی کۆتایی کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
یەعقوب کایا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی وەقفەکە سەبارەت بە بەرنامەکە لێدوانی دایەوە و بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە هەوڵ دەدرێت کە منداڵەکان کاتێکی خۆش لە بەرنامەکە بەسەبەرن و بەرنامەکە بۆ ئەو منداڵانە ڕێکخراوە کە دوای پەروەردەیی نوێژ فێری نوێژ بوونەتە.
یەعقوب کایا بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە لەگەڵ منداڵەکانیان بەشداری لە بەرنامەکە بکەن کە بڕیارە ٢٧ی ئەیلوول ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە حەوشەی مزگەوتی قورشونلو لە ناوچەی سووری دیاربەکر بەڕێوەبچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا