لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" بۆ منداڵەکان ٧-١٢ ساڵ ڕێکدەخات ئەمساڵیش بەرنامەی کۆتایی لە دیاربەکر ڕێکخست.
بەرنامەکە بە بەشدارانی هەزاران منداڵ لە مزگەوتی گەورەی دیاربەکر دەستیپێکرد و منداڵەکان بە ئەنجامدانەوەی ڕێپێوان بەرەو شوێنی بەرنامەکە لە حەوشەی مزگەوتی قورشونلو چوون.
منداڵەکان لە کاتی ڕێپێوانەکان دروشمەکانیان لەبارەی نوێژ دەووتەوە و ئافیشەکانی کە نووسینەکان لەبارەی نوێژ لە سەر نووسرابوو لە دەستیان بوو.
بەرنامەکە حەوشەی مزگەوتی قورشونلو بە پێشکەشوانی جیهاد کاپلان بەڕێوەچوو. لە کاتی بەرنامەکەدا منداڵەکان سروودیان لەبارەی نوێژ پێشکەش کرد و دواتر گروپی شانۆی "دیمەنەکان لە سوورەوە" شانۆیان پێشکەش کرد.
دوای شانۆکە منداڵەکان بە جەماعەت نوێژی عەسریان ئەنجام دایەوە. دوای نوێژ منداڵەکان یارییەکانی جۆراجۆریان ئەنجام دایەوە.
منداڵەکان کاتێکی جوانیان لە شوێنی بەرنامە بەسەر برد و باسیان لە خۆشحالی خۆیان بەهۆی بەشداریکردن لە بەرنامەکە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا