روحانی: ئەمریکییەکان بە درۆ بوختانی ھەوڵی چێکردنی چەکی ناڤۆکی بۆ ئێران دەکەن
حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەژداری ٧٥مین کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.
روحانی ئاماژەی بەوە کرد، تەواوی دونیا لە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت و دواتر وتی، "گەلەکەم لە شوێنی هاوکاری لەگەڵ دونیا رووبەڕووی قورسترین سزاکان بووە. تەواوی یاساکانی نێودەوڵەتی پێشڵ دەکرێن."
روحانی لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، گەماڕۆکانی کە بە سەر ئێران دەسپێنرێن قابلی قبول نییە و دواتر وتی، "ئەمریکییەکان بە درۆ بوختانی ھەوڵی چێکردنی چەکی ناڤۆکی بۆ ئێران دەکەن، کەچی تاوانی بەکارھێنانی چەکی ناڤۆکی لە مێژوودا بەس بەناوی ئەوانەوە تۆمار کراوە."
روحانی لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، ئێران نابێتە بابەتی هەڵبژاردنەکان و سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکا و حکومەتی نوێی ئەمریکا "چارەیەکی دیکە جگە تەسلیم بوون لە بەرامبەر خۆڕاگری گەلی ئێران نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ بەیانی لە ناوچەی عەیاش لە پارێزگای دێرەزۆری سوریا ١١ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر یەکەی ساردکەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی کورسک لە ڕووسیا. دوابەدوای هێرشەکە، ڕاگەیەندرا کە ڕیاکتۆرەکە بەردەوامە لە کارکردن و هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی کارکردنیدا ڕووی نەداوە.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سعوودیە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، دوای پەککەوتنی هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، نەوتی خاو ناگەیەنێتە لانیکەم دوو پاڵاوگەی ئەوروپا.
لە وڵاتی یۆنان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.