رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر غەززە: ٣ شەهید
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەڕەکی زەیتوون لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ کەس شەهید بوون.
لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن سوپای رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە گەڕەکی زەیتوون لە باشووری شاری غەززە، ٣ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
شایەتحاڵانی فەلەستینی ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکە لە ناوچەیەک ڕوویداوە کە ئامبولانس و خەڵکی مەدەنی تێیدا ئامادەبوون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە کە دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا زیاتر لە ١٥٠٠ سەربازی ئۆکراینایی کوژراون.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە درێژەی هەڵکوتانەکانیاندا بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، ژمارەیەک لە فەلەستینییەکانیان بریندار کرد و ٢ کەسیشیان دەستبەسەر کرد.
رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک لە داگیرکەرانی ناوچەی مەجدال شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو پەڕیونەتەوە ناو خاکی سوریا و ئەوانەی لە نزیک سنووریش گیراون گەڕێنراونەتەوە.