لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ ٢ فەلەستینی گیانیان لە دەست دا
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ کە پاسێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تووشی بوو ٢ کرێکاری فەلەستینی گیانیان لە دەست دا و دەیان کارێکاریش بریندار بوون.
بە پێی زانیاریەکان، کاتێک سەدان کارێکاری فەلەستینی لە شوێنی کۆنترۆلی سەربازی لە بەیت لەحم دەرباز دەبوون رووداوەکە رووی دا.
دەست نیشان کرا، بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و شۆفێری پاسەکە لە شوێنی رووداوەکە رای کردوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، "سەعات ١٢ی ئەمشەو ماوەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە."
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە چوارچێوەی شەڕی ئۆکرانیا، شوێنی نیشتەجێبوونی پترۆپاڤلۆڤکا و لۆزۆڤایا لە ناوچەی خارکیڤ و مارینۆ لە ناوچەی سومی کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا.
لە شاری ئاتینای پایتەختی وڵاتی یۆنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک باڵەخانەیەک ڕووخا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٤ کەس دۆزرایەوە.
لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.