ماتەمی عاشورا لە ئێران
بەهۆی سالوەگەڕی شەهید بوونی حەزرەتی حوسێن و ٧٢ یارەکەی لە شارەکانی ئێران ماتەمی عاشورا بەڕێوە چوو.
مەراسیمی ماتەمی عاشورا دوێنێ شەو لە لای ئایەتولڵا خامنەئی و لە حوسەینیەی ئیمام خومەینی لە شاری تاران بە بەژداری بەرپرسانی دەوڵەت بەڕێوە چوو.
لە شارەکانی ئێران و لە شارەکانی مەشهەد و قوم و شیراز و شەهری ڕەی کە مەزار لێیە، لە حوسەینیەکان و مزگەوتەکان مەراسیمی ماتەمی عاشورا و تاسوعا بەڕێوەچوو.
لە کاتی مەراسیمەکە قورئانی پیرۆز دەخوێندرێت و مەرسیەکان دەوترا.
ڕۆژی عاشورا، ڕۆژی دەی موحەرەم بە بەرنامەکانی "شەبیه سازی" بەردەوام بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار لە ٢ی تشرینی یەکەمدا "پانێڵی نێودەوڵەتی سەلاحەدین و قودس" لە ڕحا ڕێکدەخات.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەفربارین لە چیای هیملونگ هیمال لە ٢٧ی ئەیلوولدا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٤ کەس بەرزبووەتەوە ١٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کۆنتڕۆڵ بەسەر دوو شوێنی نیشتەجێبوون لە ناوچەی خارکیڤ و دۆنێتسک دامەزراون، هەروەها چەندین ئامانجی سەربازی لێدراون.
لە وڵاتی ڕووسیا لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئاگر لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.