باس لەوە دەکرێت، لە وڵاتی بەهاما ٣ هەزار کەس بەهۆی گەردەلولی دۆراین بێ سەروشوێنن.

بەرپرسان باس لەوە دەکەن، ژمارەی قوربانیەکان گەشتوە ٥٠ کەس بەڵام هەواڵ سەبارەت بە چەند هەزار کەس بە دەست ناهێت.

باس لەوە دەکرێت، دەبێت کە هەنێک لەو کەسانە لە پەناگاکان بن.

باس لەوە دەکرێت، لەو دوو دوورکەیەی کاریگەری گەردەلول تێدا زۆر بوو تا ئیستا ٥ هەزار کەس لە ناوچەکە دوور کراون و نزیکەی ٧٠ هەزار کەسیش پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

ڕووداوەکە کاریگەری نەرێنی زۆری بە سەر وڵات هەبوو کە لە ئەنجامیدا بە هەزاران کەس بێ ماڵ مانەوە. (İLKHA)

 

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ