دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی ئەتیۆپیا ئێوارەخوانێکی ئیفتار بۆ سەدان کەس ئامادە کرد.
دەزگای خێرخوازی یەتیم ئەلی ئەوروپا کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی ئەتیۆپیای کیشوەری ئەفریقا.
یەتیم ئەلی ئەوروپا کە پێشتر لە وڵات چەندین چالاکیی ئەنجام دابوو بە بۆنەی مانگی رەمەزان لە وڵات ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی هاوکاری رێکخست.
لە شاری ئادامای ئێوارەخوانێکی ئیفتار ئامادە کرا و سەدان کەس بەشداریان کرد.
نظام الدین ئایگان نوێنەری خۆبەخشی دەزگاکە سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بە پشتگری خێرخوازەکان ئێوارەخوانێکی گەورەیان بۆ سەدان کەس ئامادە کردوون و دواتر وتی، "چەندین رۆژە بەردەوامین لە چالاکیەکانمان و لەگەڵ براکانمانین. بە هەمان شێوەیەی لە مانگی رەمەزان پێویستیی مرۆڤەکانی مەغدور هەیە دوای رەمەزانیش هەیە. ئێمە وەک یەتیم ئەلی ئەوروپا نەک تەنها لە ئەفریقا لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دیکەش چالاکیمان هەیە، الحمدلله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی باشووری لوبنان و هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل پەیامێکی گرینگیان بڵاو کردەوە.
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی گەشتنی گەردەلوولی هەلەن بە وشکانی ٤٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.