یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنیان بۆ سەر ٣ کەشتیی ئەنجام داوە.
یەحیا سەریع باسی لەوە کرد کە لە دەریاکانی سوور، مەکران و ناوەڕاست ئۆپراسیۆن بۆ سەر ٣ کەشتی ئەنجام دراوە.
یەحیا سەریع لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە مووشەک و فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە و کەشتییەکانی بەناوی MSC ALEXANDRA، YANNIS و ESSEX کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەبووە کراوە ئامانج.
سەریع راگەیاند کە جارێکی دیکە هۆشداری دەدەین کە کەشتییەکانی تەواوی شەریکەکانی کە پەیوەندیان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر هەیە دەکەنە ئامانج بێ گوێدانەوەی بە شوێنی رۆشتنیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.