وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، لە هەفتەی کۆتاییدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازی ئۆکراینا لە چالاکی خراون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری رووسیا، هێزەکانی چەکداری رووسیا لە ماوەی هەفتەیەکدا ٤٩ هێرش بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام داوە.
وەزارەتەکە راگەیاند، لەو هێرشانەی کە ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان کردە ئامانج، بنکە ئاسمانییەکان، خاڵەکانی هەڵگرتنی مووشەک، کارگەکانی بەلەمی هێرشبەری بێ سەرنشین و خاڵەکانی جێگیرکردنی کاتی بەکرێگیراوان لە ناو بران.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، سوپای ئۆکراینا لە هەفتەی کۆتاییدا ١١ هەزار و ٢٠٥ سەربازەکەی لە دەست داوە و ٦٧ سەربازی ئۆکراینیش خۆیان رادەستی هێزەکانی رووسیا کردوون.
هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی رووسیا، ٢ فڕۆکەی میگ-٢٩ی ئۆکراینی، ٨ مووشەکی کروزی SCALP-EG دروستکراوی فەرەنسی، ٢٥ مووشەکی تاکتیکی ئۆپڕاسیۆنی ATACMS و Tochka-U دروستکراوی ئەمریکا، ١٨ بۆمبی ئاسمانی ڕێنمایی هامەر دروستکراوی فەرەنسی، ١٣ مووشەکی دژە راداری ئەمریکی HARM، ٩١ HIMARSی دروستکراوی ئەمریکی و سارۆخی ئۆلها و مووشەکێکی دژی کەشتیی نەپتون و ٣٥٦ درۆنیان لەناو برد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.