بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، ئەمڕۆ بە شێوەی تاکلایەنە ١٠٠ ئەسیری دەستی خۆی ئازاد دەکات.
عبدالقادر مورتەزا بەرپرسی کاروباری ئەسیرانی بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند، لە سەر راسەپاردنەکانی عبدالملک حوسی رابەری بزووتنەوەکە لە ئەنجامی هەوڵەکانی مرۆیی ئەمڕۆ لانیکەم ١٠٠ ئەسیر ئازاد دەکەن.
بزووتنەوەی انصارالله و حکومەتی ڕوخاوی یەمەن کە سعوودیە پشتگری لێ دەکات لە ١١ی ئاداری ٢٠٢٣ لە سویسرا لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی بە دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر کردبوو.
لایەنەکان لە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لەبارەی ئازادکردنی ٨٨٧ ئەسیری سەرباز، بەرپرسی ئاسایشی، رۆژنامەنووس و کەسایەتی ناسراوی سیاسی رێککەوتبوون و لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەسیرەکان لە ماوەی ٣ رۆژدا ئازاد کرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.