وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئیجازەنامە بە ٧٤ قوتابی کە ١٠یان حافیز بوون دایەوە کە پەروەردەییان تەواو کردبوو.
إتحاد العلماء مەراسیمێک بۆ پێدانی ئیجازەنامە بە قوتابییەکان ئامادە کرد کە پەروەردەییان لە مەدرەسەکانی سەر بە إتحاد العلماء تەواو کردوون.
بەرنامەی پێدانی ئیجازەنامە لە ناوەندی گشتیی إتحاد العلماء لە دیاربەکر بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد.
لە ئەنجامی مەراسیمەکەدا ئیجازەنامە بە ٧٤ قوتابی کە ١٠یان حافیز بوون درا کە لە ماوەی ٤ ساڵدا پەروەردەیی سەرف، نەحو، تەفسیر، حەدیس، فیقه و زانستەکانی دیکەیان تەواو کردوون.
بەرنامەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات و نوێنەرانی جەماعەتەکان و کەسوکاری قوتابییەکان بەڕێوە چوو.
لە سەرەتا مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی دەستەی کارگێڕی إتحاد العلماء وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کرد و باس لە گرنگی زانست و عیلم کرد و سوپاسگوزاری بەشداربووان کرد.
دواتر مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان سەرۆکی گشتیی إتحاد العلماء وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە دەبێت ئامانج لە خوێندنەوەی زانست بە دەستهێنانی خۆشنوودی خودا بێت."
"بۆ ناسینی دوژمنانی خودا فێری زانست دەبین"
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان لە بەردەامی وتی، "ئێمە بۆ فێربوونی قورئانی فێری زانست دەبین. قورئان کەلامی خودایە. خودا ئەم قورئانەی بۆ چی ناردووە؟ بۆ ناسینی، بۆ بە دەست هێنانی خۆشنوودیەکەی، بۆ گەشتن بە بەهشتەکەی، بۆ ناسینی دوژمنانی خودا. خودا لە قورئانی کەریم دوو رێگای بە ئێمە نیشان داوە. یەکێکیان بەهشت و ئەوەی دیکە دۆخەز. بە قورئان و عیلم ئەم رێگایانە دەناسین. بۆ کۆکردنەوەی فیترە و زەکات و بە دەستهێنانی مەعاش ئەم عیلمە ناخوێنین. بۆ ناسینی خودا فیری عیلم دەبین."
"ئەگەر شارەکانی ئیسلام لە ژێر حاکمیەتی کافرەکاندا بێت فەرزە مسوڵمانەکان جیهاد بکەن"
مەلا ئەنوەر قلچئەرسلان لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە ئەگەر شارەکانی ئیسلام لە ژێر ئەسارەتدا بێت ئەنجامدانەوەی جیهاد لە لایەن مسوڵمانەکان واجیبە و دواتر وتی، "خودا داوا دەکات کە لەگەڵ کافرەکان هاوڕێ نەبین. هەرکەسێک وا بکات پەیوەندیێکی لەگەڵ خودا نامینێت. خودا فەرمان دەکات کە پەیڕەوی لە خودا و پێغەمبەر و ئولول ئەمرەکان بکەن. ئەگەر شارێکی ئیسلام لە ژێر داگیرکەری کافرەکاندا بێت فەرزە جیهاد بکرێت. ئایا ئێستا شوێنێک لە ژێر حاکمیەتی ئیسلامدا هەیە؟ قورئان لەو خاکانە حاکیمە؟ ئایا سوننەتی پێغەمبەر حاکیمە؟ خودا لە رۆژی قیامەتدا حیسابی هەمووی ئەوانە لە ئێمە دەپرسێت. فێری زانست دەبین و دەبێت خزمەتی ئەمە بکەین. حاکیەتی کافرەکان قبول نەکەین. ئێستا ئەمریکا بە چی دەسەڵاتداری بە سەر دونیادا دەکات؟ بە نەوتی مسوڵمانەکان ئەم شتە دەکات، بە بازرگانی لەگەڵ مسوڵمانەکان ئەم کارانە دەکات. ئەگەر ئێستا کاڵاکانی جووەکان بایکۆت بکەین جووەکان رەزیل و پەریشان دەبن. خودا لە ١٥ شوێنی قورئان نفرین لە جووەکان دەکات. ئەوەندە نفرین لە شەیتان نەکردووە. بۆچی؟ چوونکە جووەکان حەزرەتی یەحیا و زەکەریایان شەهید کردووە. هەروەها مەسیحییەکان وا باوەر دەکەن کە جووەکان حەزرەتی عیسایان شەهید کردووە. بەڵام ئەمڕۆ یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست کردوون و لە دژی ئیسلام تێدەکۆشن. ئەمڕۆ گەلی غەززە لە دژی جیهانی کوفر، لە دژی جووەکان موجادەلە دەکەن. ئەمڕۆ ئەمریکا، بەریتانیا، ئەلمانیا، فەڕەنسا و... بە تەواوی چەکەکانیان پشتگری لە ئیسرائیلی مەلعون دەکات. لە غەززە ٢ ملیۆن و نیو مسوڵمان کۆبوونەتەوە. وەک باران بۆمب و مووشەک بە سەریاندا دەبارێت. هەنێک مسوڵمان هەن کە بۆ غەززە دوعاش ناکەن. خودا لە رۆژی قیامەتدا حیسابی ئەمە لە ئێمە دەپرسێت."
"ئەم قورئانە رووحی ئەم ئوممەتەیە"
دکتۆر وەیسی ئاشور لە کاتی بەرنامەکە وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد و سوپاسگوزاری إتحاد العلماء کرد بەهۆی ئامادەکردنی ئەم جۆرە بەرنامەیانە.
ئاشور وتی، "قورئانی کەریم پەتی توندی خودایە. هەرکەسێک پەیڕەوی لێبکات سەردەکەوێت. هەر کەسێک پەڕەوی نەکات دەکەوێتە ناو ضەلالەت و گومراه دەبێت. ئەم قورئانە رووحی ئەم ئوممەتەیە. خودا ئەم قورئانەی کردووە بە نوور. ئەمە فەرمانێکی خودایە. لە ئایەتی ئیسرا زۆر باس لە قودس و فەلەستین کراوە. تا کاتێک ئەو تەتبیقانە جێبەجێ نەکرێن قودس رزگار نابێت."
"لە پشت هەر رابەرێکی ساڵیح زانایەکی رەببانی هەیە"
دکتۆر نەواف تەکروری ئاماژەی بەوە کرد کە فێربوونی عیلم خێرێکی گەورەیە و چەند ئامۆژگاریێکی بە قوتابییەکان دایەوە.
تەکروری وتی، "هەموو کەس دەبێت بزانێت بە عیلم چی بکات. هەموو کەسێک دەزانێت کە لە پشت هەر رابەرێکی ساڵیح زانایەکی رەببانی هەیە. لە تەواوی مێژوودا وا بووە. هەڵەکانی راست دەکاتەوە. ئەوە زانایە کە ئەوی لە بەرامبەر دوژمنەکانی گەورە نیشان دەدات. خوێندکارانی زانست پێویستە لە خۆیان بپرسن بۆچی زانستیان بەدەستهێناوە؟ ئایا بۆ مانەوە یان لە بەرامبەر پارە فێری زانست بوون؟ ئایا فێردەبن چۆن لێپرسینەوە لەگەڵ خودا بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەوەی خودا دەیڵێت بیکەن؟ هەر بۆیە خوێندکارانی زانست پێویستیان بە پرسیارکردنە لە خۆیان. چونکە مەعریفە خاوەنەکەی ڕاست دەکاتەوە و پێوانە و فەرمانێک بۆی بەجێدەهێڵێت."
"فێربوونی عیلم بە سەر مسوڵمانەکان فەرزە"
شێخ محەمەد خەزنەوی وتی، "خودا ئێمەی بۆ عیبادەت خەلق کردووە. جوانترین رێگای عیبادەت رێگای عیلمە. یەکێک لە سادەترین و ئاسانترین شتەکان بۆ شەیتان کە هێرش بکەنە سەر کەسێک یان خوێندکارێک کە فێری زانست بێت. لەبیرمان نەچێت پێغەمبەرمان فەرموویەتی: بەدواداچوون بۆ زانست واجبە بۆ هەموو موسڵمانان. خوای گەورە زانستی پێش کردەوەکان داناوە. بە واتایەکی تر زانستی هێناوە پێش کردار. پێویستە بزانین پێش هەموو شتێک پێویستە فێری زانست ببین. دوای ئەوە پێویستە داوای ئیستیغفار بکرێت و داوای لێبوردن لە خوای گەورە بکات."
هەروەها شێخ محەمەد حەسەن دەدۆ شانقتی و شێخ عبدالحی یوسف وتارێکیان پێشکەش کرد.
دواتر محەمەد یلدرم لە سەرناوی قوتابییەکان وتارێکی پێشکەش کرد و دواتر ئیجازەنامە بە قوتابییەکان درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار وتی، "لە وڵاتەکەمان زیاتر لە ٢٠ ملیۆن کورد دەژی بەڵام تەنها ١٠ مامۆستا بۆ وانەی بژاردەی کوردی دامەزراوە."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند، "تا کاتێک پرسی فەلەستین چارەسەر نەکرێت مومکین نییە کێشەکانی جوگرافیای ئیسلام چارەسەر بکرێن. دەبێت کۆتایی بە بوونی رژێمی داگیرکەر و هێزەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا لە جوگرافیای ئیسلام بهێنرێت."
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار لە باتمان ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆکهان گونایدن جێگری سەرۆکی گروپی جەهەپەی کە هودا پاری کردبوو ئامانج و وتی، "عەقڵ و هێز و شەرەفتان بەس نییە بۆ ئەوەی قسە لە دژی هودا پار بکەن کە سیاسەتێکی پاک بەڕێوە دەبات."
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.