لە وڵاتی مەکسیکا لە سەرەتای ساڵەوە ١٥٥ کەس بەهۆی گەرمای زۆر گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی زانیارییەکانی بەدەستهاتوو، بەهۆی بەرزبوونی پلەی گەرما لە وڵاتی مەکسیکا ژمارەی گیانلەدەستدان بەرەو زیادبووندایە و ئاوی شارەکانیش کەم بووە.
پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ڤێراکرۆز، تاباسکۆ، تاماولیپاس، نویڤۆ لیۆن و سان لویس پۆتۆسی ٤٥ پلەی تێپەڕاندووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٥٥ کەس بەهۆی گەرمی کەشوهەوا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سکرتێری تەندروستی، تەنها لە نێوان ١٣-١٨ی حوزەیران، ٣٠ کەس بەهۆی گەرمی کەشوهەوا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە میدیاکان راگەیەندراوە کە ٢ هەزار و ٥٦٧ کەس بەر تیشکی خۆر کەوتوون و بەهۆی گەرماوە کاریگەرییان لەسەر بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.