ئەمڕۆ کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت کە بە هێزی ئەتۆمی کار دەکات گەیشتە شاری بەندەری بوسان لە کۆریای باشوور بە مەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی میواندار و ژاپۆن لەم مانگەدا.
بە پێی راگەیەندراوی هێزی دەریایی کۆریای باشوور، سەردانەکە بۆ ئەنجامدانەوەی مانۆڕی سەربازی لە دژی زیادبوونی هەڕەشەی مووشەکی و ئەتۆمی کۆریای باکوور ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە هەر سێ وڵاتەکە لەم مانگەدا یەکەمین مانۆڕی سێ قۆڵی بە ناوی لێواری ئازادی ئەنجام بدەن لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ زیادکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان.
ئەم مانۆڕە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا لەم هەفتەیەدا بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٢٤ ساڵدا سەردانی کۆریای باکووری کرد و رێککەوتنێکی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور واژۆ کرد کە پابەندبوون بە بەرگریکردن لە یەکتری لەخۆدەگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.