بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، پشتگری لە هەوڵەکانی بایکۆت لە دژی رژێمی داگیرکەر دەکەن و بانگێشتی تەواوی مرۆڤایەتی پشتگری لە بایکۆت بکەن.
حەماس لە بەیاننامەی نووسراوی خۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان بە تەواوی پشتگری لە هەموو هەوڵەکان بۆ بایکۆتکردنی داگیرکەرانی قاتیل و لایەنگرانی لە چوارچێوەی بەرخۆدانی هەمەلایەنە لە دژی دوژمنی سەهیۆنی دەکەن.
حەماس ئاماژەی بەوەدا کە بایکۆت سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە ناسەقامگیری و گۆشەگیرکردنی ئابووری داگیرکەر، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەم.
حەماس بە ئاماژەدان بەوەی کە بایکۆت وەک هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ستراتیژی دەبینن کە ناتوانرێت واز لە بایکۆتەکە بهێنرێت، بەتایبەتی لە کاتێکدا ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی گەلی فەلەستین و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە کەناری غەززە دژی خەڵک ئەنجام دەدرێن.
حەماس داوای لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی و خەڵکی ئازادی جیهان کرد کە پشتیوانی لە هەموو هەوڵەکانی بایکۆت بکەن و رێکخراوی سەهیۆنی و لایەنگرانی گۆشەگیر بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.