لە نیجەر هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٢١ کوژراو
![لە نیجەر هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٢١ کوژراو لە نیجەر هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٢١ کوژراو](/img/NewsGallery/2024/6/26/401305/FeaturedImage/d395c161-4338-41f7-800a-00c0f4b830df.webp)
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە وڵاتی نیجەر ٢٠ سەرباز و مەدەنیێک گیانیان لە دەست دا.
وەزارەتی بەرگری نیجەر راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆری بۆ سەر سەربازەکان لە رۆژئاوای وڵات ٢٠ سەرباز و مەدەنیێک گیانیان لە دەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتەکە راگەیاند کە دەیان چەکدار کوژراون و هێزی زیاتر لە ئاسمان و زەوی رەوانەی ناوچەکە کراوە.
وەزارەتەکە راگەیاند کە لە وڵات ماتەمینی گشتی راگەیەندراوە و وڵات بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان لە بەرامبەر تیرۆر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی ٥٠ ئەسیری فەلەستینیی ئازاد کرد کە دوای هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستبەسەریان کردبوو و چەندین مانگ ئەشکەنجەیان دابوو.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشەکانیان بۆ سەر کەمپی نوور شەمس لە رۆژهەڵاتی شاری تولکەرەم چڕ کردووە و ژێرخانی و موڵک و ماڵی گەلی ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
لە کانتۆنەکانی ڤالایس و تیچینۆی وڵاتی سویسرا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.