رژێمی سەهیۆنی داگیرکەری خۆی لە رەفەح فراوانتر کرد: لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوون
![رژێمی سەهیۆنی داگیرکەری خۆی لە رەفەح فراوانتر کرد: لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوون رژێمی سەهیۆنی داگیرکەری خۆی لە رەفەح فراوانتر کرد: لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوون](/img/NewsGallery/2024/6/29/401884/FeaturedImage/c53bf034-2011-451b-9055-d70a8a25be7b.webp)
راگەیەندرا کە سوپای داگیرکەری سەهیۆنی داگیرکاری وشکانی خۆی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەناری غەززە فراوانتر کردووە.
سوپای داگیرکەر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر بە تەقەی تۆپ هێرشی کردە سەر ناوچەی مەواسی. لە ئەنجامی هێرش سەر فەلەستینییە ئاوارەبووەکاندا شەهید و بریندار هەبووە.
لە کاتێکدا هێرشەکان بەردەوام بوون، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای داگیرکەر لە باشووری ناوچەی ئەلشەقوش و پارکی ناوچەیی بەردەوام بوون لە پێشڕەوی.
ناوچەی ئەلمەواسی کە درێژدەبێتەوە بۆ شارەکانی خان یونس و رەفەح، گوایە لەنێو ئەو "ناوچە ئارامانە"دا بوو کە سوپای داگیرکەر دەیویست فەلەستینییەکان کە پێشتر ناچار بوون کۆچ بکەن، لەوێ بڕۆن.
فەلەستینییە ئاوارەبووەکانی ناوچەکە هەوڵدەدەن لەژێر بارودۆخێکی زۆر سەختدا بژین. ئەو کەسانەی ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و پەنایان بۆ ئەم ناوچەیە بردووە، کێشەی زۆریان هەیە لە دەستگەیشتن بە ئاو و خۆراک و پاککردنەوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) رایگەیاند کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا ٦٠ هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ئاوارە بوون، ئەمەش دوای "راگەیاندنی چۆڵکردنی" سوپای داگیرکەر رووی دا.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرنجدان بۆ ئاوارەبوون لە ڕۆژهەڵاتی غەززە رایگەیاند، "دوێنێ ٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون بەهۆی فەرمانی بەپەلەی سوپای ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی ٢٨ ناوچەی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی غەززە."
دوجاریک ئاماژەی بەوەدا کە کێشەکان سەبارەت بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی ٥٠ ئەسیری فەلەستینیی ئازاد کرد کە دوای هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستبەسەریان کردبوو و چەندین مانگ ئەشکەنجەیان دابوو.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشەکانیان بۆ سەر کەمپی نوور شەمس لە رۆژهەڵاتی شاری تولکەرەم چڕ کردووە و ژێرخانی و موڵک و ماڵی گەلی ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
لە کانتۆنەکانی ڤالایس و تیچینۆی وڵاتی سویسرا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.