هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەڕی دووەم مایەوە
![هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەڕی دووەم مایەوە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ گەڕی دووەم مایەوە](/img/NewsGallery/2024/6/29/401974/FeaturedImage/5d930932-ae4a-4ac7-9bcc-6747ed45ef02.webp)
لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت هەفتەی دەهاتوو دووبارە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
دوێنێ لە ئێران ١٤مین خۆڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕێوەچوو.
لە کۆی ٦١ ملیۆن و ٤٥٢ هەزار و ٣٢١ دەنگدەر لە سەدا ٤٠یان بەشداریان لە هەڵبژاردن کرد.
بە پێی راگەیەندراوی موحسین ئیسلامی وتەبێژی ناوەندی دەستەی هەڵبژاردن سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ئێران مەسعود پزشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار دەنگ و سەعید جەلیلی ٩ ملیۆن ٤٧٣ هەزار دەنگی بە دەستهێناوە.
لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانیوە زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنن هەفتەی دەهاتوو ٥ی تەمووز گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە نێوان پزشکیان و جەلیلی بەڕێوە دەچێت کە زۆرترین دەنگیان بە دەستهێناوە.
سەرکەوتووی هەڵبژاردنی هەفتەی دەهاتوو دەبێتە ٩مین سەرۆک کۆماری ئێران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن لە دەریای سوور ٤ کەشتیی بە دەیان مووشەک کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٧ هەزار و ٦٠ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای قەیسەری وڵاتی تورکیا دوای دەستدرێژی کەسێکی سوریایی بۆ سەر کچێکی ٦ ساڵەی سوریایی رووداوەکان دەستیان پێ کرد و دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی سوریاییەکان سووتێنران.
گروپەکانی خۆڕاگری عێراق هەڕەشەیان لە رژێمی داگیرکەر کرد کە ئەگەر هێرش بکەنە سەر لوبنان ئۆپڕاسیۆنەکانیان بەخێرایی چڕتر دەکەن.