پەرلەمانتاری هودا پار بانگێشتی ئەوە دەکات کە "ئیسماعیل هەنیە لە پەرلەمان قسەی بکات"
![پەرلەمانتاری هودا پار بانگێشتی ئەوە دەکات کە "ئیسماعیل هەنیە لە پەرلەمان قسەی بکات" پەرلەمانتاری هودا پار بانگێشتی ئەوە دەکات کە "ئیسماعیل هەنیە لە پەرلەمان قسەی بکات"](/img/NewsGallery/2024/7/25/406696/FeaturedImage/450b44d1-71f9-43f6-90dd-a8a7f6776fef.webp)
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری هودا پار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بانگێشتی کرد کە ئیسماعیل هەنیە رابەری حەماس لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەش بکات.
کاردانەوەکان بەردەوامن لەسەر چەپڵە لێدانی درێژخایەن بۆ نەتانیاهۆ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە لەکاتی قسەکردنی لە کۆنگرێس لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێک بە هاشتاگی "با دەستەکانتان وشک بێت" بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "لە سایەی جینۆسایدی بەردەوامی غەززەدا، تاوانبارێکی جەنگ کە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا و سەهیۆنیزم ئیرادەی خۆی بۆ درێژەدان بە جینۆساید نیشان دا، خەڵات کرا. ئەو رووداوەی ئێمە شاهیدی بووین، هاوبەشی نێوان باندی سەهیۆنی و ئەمریکا پشتڕاست دەکاتەوە.
باشترین وەڵام بۆ ئەم بێباکییە بانگهێشتکردنی ئیسماعیل هەنیە بۆ ئەوەی بەناوی گەلی ستەملێکراوی غەززە بۆ مەجلیسی نیشتمانیی گەورەی تورکیا قسە بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پاکستان راگەیاند کە ٥٠ هەزار هاوڵاتیان کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی عاشوورا چوونەتە عێراق نەگەڕانەوە.
هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر تێدا دەمێنن.
بە پێی راپۆرتێکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢٥٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ٢ خانوو لە غەززە ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.