پاکستان راگەیاند کە ٥٠ هەزار هاوڵاتیان کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی عاشوورا چوونەتە عێراق نەگەڕانەوە.
دەستنیشان کرا، ٥٠ هەزار هاوڵاتی پاکستان کە بە ڤیزای بێ بەرامبەر چوونەتە عێراق نەگەرانەوە وڵاتەکەیان.
بە پێی راگەیەندراوی پاکستان بانگێشتی حکومەتی عێراق کردوە کە لەبارەی رووداوەکە لێپرسینەوە بکات.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق راگەیاند کە لەبارەی نەگەڕانەوەی ٥٠ هەزار هاوڵاتی پاکستان بە وڵاتەکەیان لێکۆلینەوە دەکەن و رێکارەکانی یاسایی دەگڕێتەبەر.
ئەسەدی باس لە کێشەی زیادبوونی کرێکارانی قاچاغ لە وڵات کرد و دەست نیشانی کرد کە ئەم رەوشە کاریگەری نەرێنیی لە سەر ئابووری و بازارەکانی عێراقدا هەیە.
ئەسەدی بانگێشتی لایەنەکانی پەیوەندیدار کرد کە رێنمانییەکانی پێویست لە بەرامبەر کرێکار و گەشتیارانی قاچاغ جێبەجێ بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٩ هەزار و ٢٥٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٠ هەزار و ٥٨٩ کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی سارۆخی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام درا کە هێزەکانی ئەمریکای داگیرکەر تێدا دەمێنن.
بە پێی راپۆرتێکی یانەی ئەسیرانی فەلەستینی، لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢٥٦ ئەسیری فەلەستینی شەهید بوونەتەوە.