سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دوێنی شەو هێرشی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان داوای لە گەلی مەدەنی کرد کە ناوچەکە بەجێ بهێڵن.
ئەڤیخای ئەدرەعی بەناو وتەبێژی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی داوای کرد کە گەلی گەڕەکەکانی لەیلەکی و حەدەس لە باشووری بەیرووت بەپەلە ناوچەکە بەجێ بهێڵن.
ئەدرەعی ئیدعای کرد کە ناوەندەکانی حزب الله لەو ناوچەیانەن و بانگێشتی کرد کە گەلی ناوچەکە لانیکەم ٥٠٠ مەتر لە ناوچەکە دوور بن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوێنێ شەو بە چەندین تۆن بۆمب هێرشی کردبوو سەر باڵەخانەیەکی مەدەنییەکان لە گەڕەکی خورەیک لە ناوچەی ضاحیەی بەیرووت.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشەکەی کۆتایی سەر بەیرووت ٦ کەس شەهید بوونەتەوە و ٩١ کەسیش بریندار بوونەتەوە. بەڵام باس لەوە دەکرێت کە نزیکەی ٣٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی باشووری لوبنان و هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل پەیامێکی گرینگیان بڵاو کردەوە.