لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی و تۆپهاوێژەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەی عەودە، دوای هێرشی ئاسمانی بۆ سەر خانوویێک لە رۆژهەڵاتی کەمپی نوسەیرات ٢ فەلەستینی شەهید بوون و ١١ کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بە تۆپهاوێژ بۆ سەر گروپێک فەلەستینی لە شەقامی سەلاحەدین لە نزیکەی کەمپی نوسەیرات ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک شەهید بوو.
هێرشێکی دیکە بە تۆپهاوێژ بۆ سەر رێگای نێوان کەمپەکانی بورەیج و مەغازی ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک شەهید بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی باشووری لوبنان و هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل پەیامێکی گرینگیان بڵاو کردەوە.
لە وڵاتی ئەمریکا بەهۆی گەشتنی گەردەلوولی هەلەن بە وشکانی ٤٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئەنجومەنی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بۆ گفتوگۆ لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە بە تایبەت لوبنان کۆبوویەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٨٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٢١٠ کەسیش بریندار بوون.